چاوپۆشی به‌واتای نه‌دیتن و وردنه‌بوونه‌وه له هه‌ڵه و تاوانه چوكه‌كانی كه‌سه‌كانه و له گه‌وره‌یی و له پشوودرێژی و جوامێری هه‌مبه‌ر كاره بێ‌بایه‌خ و چوكه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێ و هه‌روه‌ها جۆرێك سازان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه و به‌هۆی ڕه‌وشتی به‌رز و چاوپۆشیكردن له بابه‌ته بێ‌به‌هاكان، وێڕای ئاگاداریی، خۆت له بێ‌ئاگایی بده‌ی.
چاوپۆشی له هه‌ڵه‌كان به‌واتای جه‌خت له‌سه‌ر ڕاستبوونیان و یا گرینگی‌نه‌دان پێیان و یا ساده‌یی و بێ‌عه‌قڵی و لاوازی نییه؛ به‌ڵكوو حیكمه‌ت و كارزانییه و ڕه‌وشتی چاوپۆشی، ڕه‌وشتی گه‌وره‌پیاوانه.
ئه‌وان له ئاست كارانێك خۆیان له بێ‌ئاگایی ده‌ده‌ن كه كه‌س تووشی ته‌نگه‌به‌ری نه‌كه‌ن، چونكه ناكرێ هه‌مووشێتك له‌ده‌ست بگرێ و به‌سه‌ریدا زاڵ بی. له پێناسه‌كانی مرۆڤی لێبورده ئه‌وه‌یه كه كاتی ڕوودانی هه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌نقه‌ست، وه‌ك گه‌وره‌پیاوان لێی ده‌بورێ و گرینگییه‌كی پێ نادا.
له‌وانه‌یه كه‌مایه‌سییه‌ك له براكه‌تدا ببینی كه كه‌سی تر لێ ئاگادار نه‌بێ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ببێته هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌سانی تریش پێی بزانن، كه‌واته پێویسته چاوپۆشی لێ بكه‌ی.
چاوپۆشی له ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه. قوڕئانی پیرۆز له‌و بواره‌وه ده‌فه‌رموێت:
«وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَى بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثاً فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَن بَعْضٍ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ قَالَتْ مَنْ أَنبَأَكَ هَذَا قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ» (ته‌حریم:٣) واته: كاتێك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) قسه‌یه‌كی نهێنی لای هێندێك له خێزانه‌كانی دركان (كه ئه‌ویش دایكه حه‌فسه بوو)، جا كاتێك ئه‌ویش باسه‌كه‌ی گه‌یانده دایكه عایشه، خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادار كرده‌وه له ڕاز و نیازیان و باسی هێندێك له ڕازه‌كه‌ی كرد و باسی هێندێكی نه‌كرد، (پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گله‌یی له دایكه حه‌فسه كرد ده‌رباره‌ی دركاندنی نهێنییه‌كه) دایكه حه‌فسه پرسی: كێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێ گه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وتی: خوای زانا و ئاگا منی ئاگادار كرده‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌فسه‌ی له هێندێك له‌و شتانه‌ی كه عایشه پێی گوتبوو، ئاگادار كرده‌وه و به‌ڵام هه‌موو شتێكی نه‌گێڕایه‌وه و لۆمه‌ی نه‌كرد، به‌هۆی حه‌یا و گه‌وره‌ییه‌كی كه هه‌یبوو.
به‌ڵام هێندێ له پیاوان -خوای گه‌وره ڕێنماییان بكات- لێپرسینه‌وه له هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و له ته‌واوی بابه‌ته‌كان ورد ده‌بنه‌وه.
بۆ نموونه: ده‌رگای یه‌خچاڵ لێ ده‌كه‌نه‌وه و هاوار ده‌كه‌ن بۆچی سه‌وزییه‌كانت چاك نه‌كردووه؟ بۆچی میوه‌كانت لێره و له‌وێ داناون؟ بۆچی تۆز له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه؟ چێشته‌كه بۆهێنده گه‌رمه؟ و له‌و شتانه كه ژیان له‌سه‌ر خۆیان و هاوسه‌رانیان ڕه‌ش ده‌كه‌ن.
مرۆڤی گه‌وره له هه‌موو شتێك ورد نابێته‌وه و ناپرسێته‌وه. هه‌روه‌ك هێندێ له ئافره‌تان له هه‌موو شتێكی پیاوه‌كانیان ده‌پرسنه‌وه كه ئامانجی له‌و كاره چ بوو؟ بۆچی دیارییه‌كی باشی بۆ نه‌كڕیم؟ بۆچی هه‌واڵی باوكمی نه‌پرسی؟ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ك موسیبه‌تێكی گه‌وره و تاوانێكی نه‌به‌خشراو هه‌ژمار ده‌كا. ده‌ڵێی به‌ڕاستی به‌دوای كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن!
بۆ نمونه هێندێ له پیاوان خووخده‌یه‌كیان هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كانیان پێیان خۆش نیه، یا عاده‌تێكی كه خوویان پێ گرتووه و ناتوانن وازی لێ بێنن. هه‌رچه‌ند كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌شیان دانانێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سی به‌رامبه‌ری چاوپۆشی له ته‌واوی ئاكار و ڕه‌وشته جوانه‌كانی تری ده‌كا و له‌سه‌ر ئه‌و عاده‌ته‌ی ورد ده‌بێته‌وه و به‌ته‌واوی هێزییه‌وه ده‌یهه‌وێ له‌بنێكی بێنیت.
هه‌ركات ده‌یبێنیت ئه‌وه تانه‌یه‌كی لێ ده‌ده‌ا و ئامۆژگاری ده‌كا و ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێت و كێشه‌كان درێژه‌یان ده‌بێ، له‌كاتێكدا ده‌كرێ و جێی خۆیه‌تی كه له هه‌موویان به ته‌واوه‌تی چاوپۆشی بكرێ، یان پێویسته له‌و تایبه‌تمه‌ندییه ڕزگاری بكا و چاك بكرێ، به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه. كه‌واته سه‌رنج بده‌نه باقی پێناسه جوان و په‌سنده‌كانی تری.
توزێك چاوپۆشی پێویسته تاكوو ژیان به ئارامی و ئاسووده‌یی تێپه‌ڕ بێت و بابه‌ته چووكه‌كان خۆشییه‌كان نه‌تارێنیت و ته‌نگ به ژیان هه‌ڵنه‌چنێت. لۆمه‌ی زۆر، خۆشه‌ویستان لێك دوور ده‌خاته‌وه.
سه‌باره‌ت به چاوپۆشی وتوویانه: ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: نۆ له ده‌ی ڕه‌وشت، چاوپۆشییه.
حه‌سه‌نی به‌سریش ده‌ڵێ: چاوپۆشی هه‌میشه كاری گه‌وره‌پیاوان بووه.
ئیمام شافعی ده‌ڵێ: ئاوه‌زمه‌ند و هێژا كه‌سێكه كه تێگه‌یشتوو و ئه‌هلی چاوپۆشی بێت.
ئیمام حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: كه‌سی جوامێر هیچ كات له بابه‌ته‌كان ناكۆڵیته‌وه. خوای گه‌وره فه‌رمووی به‌شێكی زانی و له به‌شێكی چاوپۆشی كرد.
عه‌مری مه‌ككی ده‌ڵێ: چاوپۆشی له هه‌ڵه‌ی برایان، به‌شێكه له جوامێری.
جه‌عفه‌ر ڕه‌حمه‌توڵڵا ده‌ڵێ: پێگه و شكۆی خۆتان به چاوپۆشی به‌رز بكه‌نه‌وه.
حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌ڵێ: هه‌ركه‌س چاوپۆشی و لێبوردنی نه‌بێ، ئه‌وه ژیانی تاریك و لێڵ ده‌بێ.
یه‌كێكی تر ده‌ڵێ: چاوپۆشی، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی زۆر ده‌كوژێنیته‌وه.
نووسه‌ر: وه‌سفی عاشوور ئه‌بوو زه‌ید
وه‌رگێڕ بۆ فارسی: هیوا ڕاشێدی
وه‌رگێڕ له فارسی بۆ كوردی: به‌شی كوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان